بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کەناڵی 13 ی تەلەفزیۆنی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاند کە ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان شاندی ڕژێمی زایۆنیستیی ئاگادار کردووەتەوە کە ئەو ڕژێمە وەک ڕژێمێکی منداڵکوژ کەوتووەتە لیستی ڕەشەوە.
گیلعاد ئەردان باڵیۆزی ڕژێمی زایۆنیستی لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانیش ڕایگەیاندووە کە ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش بە فەرمی تەل ئەبیبی خستووەتە لیستی ڕەشی ڕێکخراوەکەوە و ڕۆژی هەینی لەو بڕیارە ئاگادار کراوەتەوە.
بەرپرسانی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایانگەیاندووە کە بڕیارەکە لە چوارچێوەی ئەو هەڵمە نێودەوڵەتییەی دژ بە تەل ئەبیبە کە دەتوانێت کاریگەریی لە دۆسیە نێودەوڵەتییەکان بە تایبەت فرۆشتنی چەک بەو ڕژێمە هەبێت.
یسرائیل کاتس وەزیری دەرەوەی ڕژێمی زایۆنیستی لە کاردانەوەی بەرامبەر بەم بڕیارە ڕایگەیاندووە کە کاریگەریی لە سەر پەیوەندییەکانی تەل ئەبیب و ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەبێت.
باڵیۆزی ڕژێمی زایۆنیستی لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانیش ڕایگەیاندووە کە ئامانجی گۆتێرێش درووستکردنی ڕق و کینە بەرامبەر بە حکومەتی تەل ئەبیب./.