بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران تاوانەو دڕندانەکەی ڕژێمی زایۆنیستیی لە کەمپی ئاوارەکانی نوسیرات لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە بە توندی ئیدانە کرد.
ناوبراو وتی کە ئەم تاوانە دەرەنجامی بێ هەڵوێستی وڵاتان و ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییە لە بەرامبەر هەشت مانگ تاوان و پێشێلکاری ڕژێمی زایۆنیستی لە کەرتی غەززە و بەردەوامی ئەم بێ هەڵوێستییەش هاندەری ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی بۆ کوشتاری زیاتری فەڵەستینییەکان دەبێت.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: تەرمی سەربڕدراوی فەڵەستینییەکان بە تایبەت منداڵان لە لە ناو خۆڵ و خوێندا کەوتبوون، دەرەنجامی پشتیوانی ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپییە بۆ ڕژێمی زایۆنیستی بە تایبەت لە ڕووی سیاسی و سەربازییەوە و لە ئەنجامی ئەو پشتیوانییە، خەڵکی بێ تاوانی غەززە بە تایبەت ژنان و منداڵان کەوتوونەتە بەر شەپۆلی بۆردومان و هێرشە دڕندانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی.
ناسر کەنعانی وتی: لەم دۆخە ناخۆشەدا کە شاهیدی بێکاریگەریی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بە تایبەت ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتین، وڵاتانی ئیسلامی ئەرکێکی قورسیان کەوتووەتە سەر شان و دەبێت بە یەکگرتوویی لە بەرامبەر تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستیدا بوەستن و ئەرک و بەرپرسیارێتی مرۆیی، ئیسلامی و ئەخلاقی خۆیان جێبەجێ بکەن./.