بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئۆسامە حەمدان سەبارەت بە دوایین دۆخی دانوستانەکانی ئاگربەست وتی: ئێمە هەوڵی تاوتوێکردنی وەڵامی ڕژێمی زایۆنیستی نادەین بەڵکوو چاوەڕوانی وەڵامی لایەنی زایۆنیست بۆ پێشنیاری نێوەندگێڕەکان دەکەین.
ناوبراو وتی: بزوتنەوەی حەماس ئامادەی هیچ دانوستانێک نییە کە بابەتەکانی کۆتایی هێنان بە شەڕ و ئاوەدانکردنەوەی غەززە لە خۆ نەگرێت. ئێمە بەڵێنمان لە نێوەندگێڕەکان وەرگرتووە کە درێژە بە هەوڵەکانیان بۆ مسۆگەرکردنی داواکارییەکانی ئێمە دەدەن.
حەمدان وتی: ئەمریکییەکان هاوبەشی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستین و لە ڕەوتی دانوستانەکاندا وەک نێوەندگێڕ متمانە بەوان ناکرێت.
ئەو سەرکردەی حەماس لە درێژەدا ڕایگەیاند کە ڕژێمی زایۆنیستی نایەوێت واز لە هێرش و دەسدرێژییەکانی بێنێت و هیچ دەستەبەرێک نییە وەڵامی نێوەندگێڕەکان بداتەوە. حکومەتی ئەمریکاش لە سەرجەم کوشتار و کۆمەڵکوژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە دژی گەلی فەڵەستین لە کەرتی غەززەدا ڕۆڵی هەیە و هاوبەشە.
سەرۆک کۆماری ئەمریکا پێشنیارێکی ئاگربەستی خستووەتەڕوو و داوای لە ڕژێمی زایۆنیستی و لایەنە فەڵەستینییەکان کردووە ئەم دەرفەتە لە دەست نەدەن و بگەنە ڕێکەوتن./.