بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕۆژنامەی ۆڵ ستریت ژوورناڵ ڕایگەیاندووە کە یەحیا سنوار سەرۆکی حەماس لە غەززە لە پەیامێکدا بۆ نێوەندگێڕە عەرەبەکان جەختی لەوە کردووەتەوە کە تەنیا لە حاڵەتی کۆتایی هێنان بە شەڕ ئامادەی ئاگربەستە.
ناوبراو لەو پەیامەدا کە ئاراستەی میسر و قەتەر کراوە، ڕایگەیاندووە کە حەماس هیچ کات چەک دانانێت و ڕێکەوتنێک کە ئەم بابەتە لە خۆ بگرێت واژۆی لە سەر ناکرێت.
ۆڵ ستریت ژوورناڵ ڕایگەیاندووە کە ئەمە یەکەم هەڵوێستی سنوار لە بەرامبەر پێشنیارەکەی جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ ئاگربەستی غەززە بووە./.