بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئاڤیگدۆر لیبرمەن وەزیری پێشووتری شەڕی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاند کە پاش هەشت مانگ لە شەڕی غەززە، تەنیا پشکی ئیسرائیل ڕیسواییە.
ناوبراو کە سەرۆکایەتی حزبی ” ئیسرائیل ماڵی ئێمە ” دەکات، ڕایگەیاندووە کە نتانیاهۆ لە شەڕی غەززەدا هیچ دەسکەوتێکی نەبووە.
لیبرمەن ڕایگەیاند کە ئیسرائیل باکوری فەڵەستینی داگیرکاری لە دەست داوە و لە بەرامبەر حزبوڵڵای لوبنان شتێکی ئەوتۆی نەکردووە.
ئەو وەزیرە پێشووەی کابینەی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاندووە کە لە پاش هەشت مانگ لە شەڕی غەززە، حەماس لە ناو نەبراوە و دیلەکانیش ئازاد نەکراون./.