بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد ساحب دوڕاجی ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری تەکنیکی ڕایگەیاندووە کە لە ساڵی 2003 تا ئێستا نزیکەی 31 ملیار دۆلار لە قەرزە دەرەکییەکان دراوەتەوە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە 8 ملیار و 900 ملیۆن دۆلار لە قەرزە دەرەکییەکانی عێراق ماوەتەوە.
دوڕاجی ڕایگەیاندووە کە محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لێژنەیەکی ڕاسپاردووە تا ڕوون ببێتەوە ئەو قەرزانە لە کوێدا خەرج کراون و چەند پرۆژە بە قەرزە دەرەکییەکان تەواو کراون یان لە بواری جێبەجێکردندان./.