بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە لە مانگی ئایاردا هەناردەی کاڵا و کەلوپەلی تورکی بۆ رژێمی زایۆنیستی لە سەدا 99 دابەزینی تۆمار کردووە و گەیشتووەتە 4 ملیۆن و 400 هەزار دۆلار.
ئامارەکان پیشان دەدەن کە هەناردەی تورکیا بۆ ڕژێمی زایۆنیستی لە 5 مانگی سەرەتایی ساڵی 2024 بەراورد بە ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو لە سەدا 40 دابەزیوە.
وەزارەتی دارایی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاندووە کە ڕێژەی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی هەر دوو لا لە ساڵی 2023 زیاتر لە 6 ملیار و 800 ملیۆن دۆلار بووە و پشکی هەناردەی تورکیاش لە سەدا 76 ی ئەم ڕێژەیە بووە.
تورکیا لە 7 ی تشرینی یەکەمی 2023 و دەستپێکردنی شەڕی غەززە یەکێک لە ڕەخنەگرانی ڕژێمی زایۆنیستی بووە.
وەزارەتی بازرگانی تورکیا ڕایگەیاندووە کە ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی تا ئەو کاتەی تەل ئەبیب موڵەتی گەیشتنی بێ کێشە و تەواوی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ کەرتی غەززە نەدات، ڕادەگیرێت./.