بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ” سوپای ئیسرائیل ئەمرۆ یارییەک دەکات کە حزبوڵڵا دەیەوێت. حزبوڵڵا سوپا ناچار دەکات بچێتە ناو هاوکێشەیەکەوە کە خۆی دەیەوێت. سوپا ئەمڕۆ بووەتە یاری دەستی حزبوڵڵا “. ئەمە تەنیا بەشێکە لەو لێدوانانەی کە ئەمڕۆ چوارشەممە لە لایەن میدیاکانی ڕژێمی زایۆنیستییەوە لە سەر باڵادەستی حزبوڵڵای لوبنان لە بەرەی باکوردا بڵاو کراونەتەوە.
ئەو میدیایانە دانیان بەوەدا ناوە کە حزبوڵڵای لوبنان زانیارییەکی زۆری لە سەر تواناکانی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی بە دەست هێناوە بۆ ئەوەی سوپا بخاتە ناو هاوکێشەکانی خۆیەوە.
میدیا زایۆنیستەکان هەروەها سەبارەت بە دۆخی ئێستای شارۆچکەی داگیرکراوی کریات شمۆنا بە هۆی هێرشە بەردەوامەکانی خۆڕاگری لوبنانەوە ڕایانگەیاندووە کە ئەم شارۆچکەیە سەردەمانێک کێشەیەکی تەکتیکی بووە بەڵام لە ئێستادا بووەتە کێشەیەکی ستراتیژی.
زایۆنیستەکان چەندین جار دانیان بەوەدا ناوە کە حزبوڵڵای لوبنان بە هەزاران مووشەکی پێشکەوتووی تەیار کردووە و جبەخانەیەکی گەورەی چەکی لە ژێر زەویدا هەیە و ئەمەش هەڕەشەیەکی ستراتیژیی مەترسیدارە بۆ سەر ئیسرائیل لە باکور و ناوەڕاست و باشور./.