بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بێرنی ساندرز سیناتۆری سەربەخۆی ئەمریکی بە توندی ڕەخنەی لە هەر دوو پارتی کۆماریخواز و دیمۆکرات گرت بە بۆنەی بانگهێشتکردنی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ کۆنگرێس و جارێکی دیکە بە تاوانباری جەنگی ناوی برد.
ناوبراو وتی: سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەبێت بۆ خەڵکی ئەمریکای ڕوون بکاتەوە کە چۆن بانگهێشتکردنی کەسێک کە بەرپرسی کوشتنی زیاتر لە 38 هەزار فەڵەستینییە، بڕیارێکی درووست بووە.
ژمارەیەک لە ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمریکا سەبارەت بە لێکەوتەکانی وتارەکەی بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی، نیگەرانی خۆیان دەربڕیوە. هێشتا بەروارێکی تایبەت بۆ وتارەکەی نتانیاهۆ لە کۆنگرێس دیاری نەکراوە./.