بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاندووە کە ڕژێمی زایۆنیستی دەبێت تاوانەکانی لە دژی دانیشتووانی غەززە ڕابگرێت و موڵەتی گەیشتنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ ئەم ناوچەیەش دەربکات.
وەزارەتی بەرگری تورکیا هەروەها ڕایگەیاندووە کە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەبێت دڕندەیی و تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی ڕابگرێت کە لە بەرچاوی جیهانیانەوە ڕوو دەدات.
ڕاشیگەیاندووە کە تورکیا پێشوازی لە بڕیاری ژمارەیەک لە وڵاتانی ئەورووپی بۆ بە فەرمی ناساندنی وڵاتی سەربەخۆی فەڵەستین دەکات./.