بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید حەسەن نەسروڵڵا ڕایگەیاند کە ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی کۆپتەرەکەی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران، ڕووداوێکی تاڵ و دڵتەزێن بوو.
ناوبراو وتی: شەهید ئایەتوڵڵا ڕەئیسی لە سەرجەم پلە و پۆستەکانیدا وەک نموونەیەک بووە.
سەید حەسەن نەسروڵڵا وتی: شەهید ئایەتوڵڵا ڕەئیسی زانا، تێکۆشەر، ئیماندار و بوێر بووە و بە تایبەت ڕۆڵی گرنگی لە پشتیوانیکردنی بەرەی خۆڕاگری هەبووە.
ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان وتی: سیاسەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەردەمی کابینەی ئایەتوڵڵا ڕەئیسی تووشی گۆڕانکارییەکی گەورە بوو، بە تایبەت لە پەیوەندییەکانی لە گەڵ وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ئاسیا و ئەندامبوونی ئێران لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان./.