بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی لەو چاوپێکەوتنەدا جەختیانکردەوە کە نەبوونی شەهید ڕەئیسی زیانێکی قورس و قەرەبوونەکراوە بۆ ئێران.
بەڕێزیان بە ئاماژە بە بەشداری کەم وێنەی خەڵک لە پێشوازیکردنی تەرمی پیرۆزی سەرۆک کۆماری شەهیدی ئیسلامی ئێران، وەک پەیامێک بۆ جیهان ناویان برد و وتیان: خزمەتکردنی شەهید ڕەئیسی بە خەڵک و گرنگیدان بە کاروباری خەڵک وایکرد کە ئەو هەموو خەڵکە لە ڕێوڕەسمەکەدا بەشدار بن کە تەنانەت میوانە بیانییەکانیش ئاماژەیان پێداوە.
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتیان: شەهید ڕەئیسی تەنیا لە ژیاندا خزمەتی بە وڵات نەکردووە، بەڵکوو شەهیدبوونیشی سەرچاوەی خزمەتکردن بووە.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی وتیان کە ئەوەی لە لایەن خەڵکەوە کرا، بەڵگەی پشتیوانیکردنی ئەوانە لە شۆڕشی ئیسلامی و درووشمەکانی./.