بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لەو کۆبوونەوەدا سەرکردەی گرووپەکانی خۆڕاگری لە وڵاتانی فەڵەستین، لوبنان و یەمەن بە ئامادەبوونی فەریق حوسێن سەلامی فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران و لیوا ئیسماعیل قائانی فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی شۆرشی ئیسلامی ئێران بەشدار بوون.
لە کۆبوونەوەکەدا دوایین دۆخی سیاسی و سەربازیی ناوچەکە و ئۆپەراسیۆنی زریانی ئەقسا و ڕۆڵی بەرەی خۆڕاگری تاوتوێ کرا و جەخت لە سەر بەردەوامی خەبات و تێکۆشان تا سەرکەوتنی کۆتایی خۆڕاگریی فەڵەستین لە غەززە بە بەشداری سەرجەم گرووپ و لایەنەکان کرایەوە./.