بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا لە پەیوەندییەکی تەلەفوونیدا لە گەڵ محەممەد موخبر سەرۆک کۆماری کاتیی کۆماری ئیسلامی ئێران، جەختیکردەوە کە شەهید ئایەتوڵڵا ڕەئیسی کەسایەتییەکی کاریگەری نێودەوڵەتی بووە و بەرەی خۆڕاگری هیچ کات پشتیوانییەکانی لە بیر ناکات.
سەرۆک کۆماری سوریا وتی: شەهید ڕەئیسی بەردەوام لە بەرامبەر زوڵمدا ڕاوەستا و گەلی فەڵەستین لەم ماوەیەدا ئەمەی بە چاو بینی، ئەو شەهیدە بەردەوام لە قسە و کرداریدا بەرگری و پشتیوانیی لە ئامانجەکانی گەلی فەڵەستین کرد و جیهان ئەمەی بە یادگارێک دەهێڵیتەوە.
ناوبراو وتی: گەلی سوریا شەهیدان ڕەئیسی و ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەک شەهید حاجی قاسم سولەیمانی دەبینن کە لە بەرامبەر زاڵماندا بەرگرییان لە گەلی زوڵملێکراو دەکرد.
ڕاشیگەیاندووە کە لە دەرفەتێکی نزیکدا سەردانی ئێران دەکات بۆ گەیاندنی پەیامی هاوخەمی خۆی بە گەل و ڕێبەری و حکومەتی کۆماری ئیسلامی./.