بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سوپای ڕژێمی زایۆنیستی دانی بەوەدا ناوە کە لە سەرەتای شەڕی غەززەوە تا ئێستا 634 ئەندامی کوژراون.
لە ڕاگەێندراوێکی سوپای زایۆنیستدا هاتووە کە لە 24 کاتژمێری ڕابردوو 5 ئەندامی لە شەڕ و پێکدادانەکانی کەرتی غەززەدا کوژراون.
لەو ڕاگەێندراوەدا هاتووە کە 3 هەزار و 573 ئەفسەر و سەربازی سوپای زایۆنیست لە سەرەتای شەڕی غەززەوە بریندار بوون.
سوپای ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاندووە کە 265 ئەندام هێشتا لە نەخۆشخانەکان چارەسەری پزیشکی وەردەگرن./.