بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەبدوڵڵا بن زاید ئالی نهیان وەزیری دەرەوەی ئیمارات وێڕای بەشداری لە ڕێوڕەسمی ڕێزلێنانی نێودەوڵەتی لە سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوەی شەهیدی کۆماری ئیسلامی ئێران لە تاران، لە گەڵ عەلی باقری سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران کۆبووە.
وەزیری دەرەوەی ئیمارات پەیامی هاوخەمی محەممەد بن زاید سەرۆکی ئەو وڵاتەی بە گەل و حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران گەیاند و جەختی لە سەر پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەر دوو وڵات بە تایبەت لەم هەلومەرجەدا کردەوە.
باقریش لەو کۆبوونەوەدا وێڕای دەستخۆشی لە پەیامی هاوخەمی بەرپرسانی باڵای ئیمارات، جەختیکردەوە کە سیاسەتی دراوسێتی کۆماری ئیسلامی ئێران بە پێی ئەو نەخشەڕێگایەی شەهیدان ڕەئیسی و ئەمیر عەبدوڵڵاهیان دیارییان کردووە، بەردەوام دەبێت./.