بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی باقری کە لە پاش شەهیدبوونی حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی پێشووی کۆماری ئیسلامی ئێران، سیاسەتی دەرەوەی ئەم وڵاتە بەڕێوە دەبات، لە چاوپێکەوتنی کەناڵی جزیرەی قەتەر ڕایگەیاندووە کە سیاسەتی شەهید ئایەتوڵڵا ڕەئیسی بۆ گرنگیدان بە پەیوەندی وڵاتانی دراوسێ، کاریگەری خۆیی پیشانداوە و پەیوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و وڵاتانی دراوسێ لە ئاستێکی باشدایە.
ناوبراو وتی: سیاسەتی ئێران لە بەرامبەر وڵاتانی دراوسێ بەردەوام دەبێت و بۆ جۆربەجۆرکردنی بواری هاوکارییەکانیش دانوستان دەکرێت.
سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی کە ستراتیژی ئێران بۆ پشتیوانی لە بەرەی خۆڕاگری لە ناوچەکە بەردەوام دەبێت.
عەلی باقری وتی کە ڕژێمی زایۆنیستی لە پاش ئۆپەراسیۆنی زریانی ئەقسا تووشی شکستێکی قورس لە ئاستی فەڵەستین و جیهاندا بووەتەوە./.