Normal
0
false
false
false
EN-US
X-NONE
FA
/* Style Definitions */
table.MsoNormalTable
{mso-style-name:”Table Normal”;
mso-tstyle-rowband-size:0;
mso-tstyle-colband-size:0;
mso-style-noshow:yes;
mso-style-priority:99;
mso-style-parent:””;
mso-padding-alt:0cm 5.4pt 0cm 5.4pt;
mso-para-margin-top:0cm;
mso-para-margin-right:0cm;
mso-para-margin-bottom:10.0pt;
mso-para-margin-left:0cm;
line-height:115%;
mso-pagination:widow-orphan;
font-size:11.0pt;
font-family:”Calibri”,sans-serif;
mso-ascii-font-family:Calibri;
mso-ascii-theme-font:minor-latin;
mso-hansi-font-family:Calibri;
mso-hansi-theme-font:minor-latin;
mso-bidi-font-family:Arial;
mso-bidi-theme-font:minor-bidi;
mso-bidi-language:FA;}
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی لە کۆبوونەوەیان لە گەڵ شەهباز شەریف وتیان: بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران پەیوەندی لە گەڵ وڵاتی پاکستان زۆر گرنگە و تێڕوانینی برایانەمان لە بەرامبەریدا هەیە بەڵام پەیوەندییەکانی نێوان هەر دوو وڵات لە ساڵانی ڕابردوودا تووشی هەڵکشان و داکشان بووە و لەو بڕوایەداین کە لە حکومەتی نوێی پاکستاندا دەرفەتی پەرەپێدانی دووبارەی پەیوەندییەکان بوونی هەیە.
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە ئاماژە بە گرنگیپێدانی شەهید ڕەئیسی بە پەیوەندییەکانی تاران و ئیسلام ئاوا، وتیان: سەردانەکەی ئەم دواییەی شەهید ڕەئیسی بۆ پاکستان دەتوانێت خاڵێکی وەرچەرخان لە پەیوەندییەکانی هەر دوو وڵات بێت و دەبێت بە سەر کێشەکاندا زاڵ بین و پێشکەوتن و پەرەپێدانی هاوکارییەکان بکرێتە کردار./.