بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی لە کۆبوونەوەیان لە گەڵ تەمیم بن حەمەد ئالی سانی جەختیان لە سەر بەردەوامی بەرەوپێشچوونی هاوکارییەکانی نێوان تاران و دەوحە کردەوە.
بەڕێزیان لەدەستدانی سەرۆک کۆمارێکی وەک شەهید ڕەئیسییان بە خەمێکی گەورە ناو برد و وتیان: سەرەڕای ئەم خەمە گەورەیە و نەبوونی شەهید ڕەئیسی، سیاسەت و پلانەکانی وڵات تووشی هیچ گۆڕانکارییەک نابێت و هەمان کەشی پێشووی پەیوەندییەکانی ئێران و قەتەر بەردەوام دەبێت.
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە ئاماژە بە هەلومەرجی ناوچەکە و هەوڵ و پیلانگێڕی دوژمنان بۆ لەناوبردنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە وتیان: وڵاتانی ناوچەکە تەنیا یەک بژاردەیان لە بەردەستە و ئەویش پێکەوەبوون و هاوکارییە لە گەڵ یەکتر.
میری قەتەریش لەو کۆبوونەوەدا وێڕای بەرزنرخاندنی هەوڵەکانی سەرۆک کۆماری شەهیدی ئیسلامی ئێران، جەختی لە سەر پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەر دوو وڵات کردەوە./.