بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شاندەکەی هەرێمی کوردستان پێکهاتبوو لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مستەفا سەید قادر جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
شاندەکە پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆیان و هەرێمی کوردستانیان بە سەرکردایەتی و حکومەت و گەلی کۆماری ئیسلامی ڕاگەیاند./.