بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی وێڕای دەستخۆشی لە هاوخەمییەکەی نیکۆل پاشینیان سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا، ئاماژەیان بە هاوبەشی مێژوویی، جوگرافی و بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی ئێران و ئەرمینیا دا و وتیان: سیاسەتی کۆماری ئیسلامی ئێران سەبارەت بە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە گەڵ ئەرمینیا، لە لایەن بەڕێز موخبر سەرپەرشتیاری دەسەڵاتی جێبەجێکارەوە بەردەوام دەبێت.
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران پەیوەندییەکانی لە گەڵ ئەرمینیا بە ستراتیژی ناو برد و وتیان: ئەم پەیوەندییانە هەندێک نەیار و ناحەزی هەیە و گرنگە کە بە وردبینی و ووشیارییەوە پەرە بە پەیوەندییەکان بدرێت.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی وتیان: سەرۆک کۆماری شەهیدی ئێمە بە هەستیارییەوە بەدواداچوونی بۆ بابەتە سنورییە پەیوەندیدارەکان بە ئەرمینیا و ڕووداوەکانەوە دەکرد و ئەم تێڕوانینە بەردەوام دەبێت و دەبێت خۆمان بتوانین بەرژەوەندییەکانمان دابین بکەین./.