بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، میری قەتەر، سەرۆکی نیشتمانیی تورکمانستان. سەرۆک کۆمارانی تونس، تاجیکستان. سەرۆک وەزیرانی عێراق، پاکستان، ئەرمینیا، ئازەربایجان، سوریا. سەرۆکی پەرلەمانی وڵاتانی لوبنان، جەزایر، کازاخستان، مالی، ئەسیوپیا، ڕووسیا، پاکستان. جێگری سەرۆک کۆمارانی تورکیا، هیندستان. جێگری سەرۆک وەزیرانی قڕقیزستان، ئەرمینیا، چین، ئەفغانستان و سربیا لەو بەرپرسە بیانییانە بوون کە بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی پرسەی سەرۆک کۆماری شەهیدی ئێراندا کرد.
هەروەها وەزیرانی دەرەوەی لوبنان، میسر، عێراق، تونس، سعوودیە، کوێت، ئۆزبەکستان، تاجیکستان، بیلاڕووسیا، ئەرمینیا، ئازەربایجان، سریلانکا، ئەفغانستان، پاکستان، ڤەنزوێلا و تورکیا. وەزیری ڕاوێژکار لە کاروباری ئەنجومەنی وەزیرانی ئەردەن، وەزیری کاروباری ناوچەیی و ژێرخانەکانی ئەرمینیا، وەزیری کشتووکاڵ و ئاسایشی خۆراکی مالیزیا، وەزیری کارەباری کۆچبەرانی جەزایر، وەزیری ڕاوێژکار لە کاروباری گەشەپێدانی گوندەکانی سریلانکا، وەزیری بازرگانی پاکستان، وەزیری ناوخۆی پاکستان، وەزیری ڕاگەیاندنی پاکستان، وەزیری ڕۆشنبیری و میراتی نیشتمانی پاکستان، ئەندامی کابینەی سربیا، وەزیری ڕاوێژکار لە کاروباری سەرۆکایەتی نیکاراگوا، وەزیری نیشتەجێبوون و خزمەتگوزارییە گشتییەکانی مالدیڤ وەک نێردەی تایبەتی سەرۆک کۆمار، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی عۆمان وەک نێردەی تایبەتی سوڵتانی ئەو وڵاتە، وەزیری ڕاوێژکاری سربیا و وەزیری ڕاوێژکاری ئیمارات بەشێکی دیکەی ئەو بەرپرسانە بوون کە سەردانی تارانیان کرد.
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای شیعەکانی لوبنان، سێ ئەندامی پەرلەمانی ئازەربایجان، دوو ئەندامی پەرلەمانی تورکیا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆک و جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی ئەسیوپیا، ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی شانگهای، ئەمینداری گشتی کۆنفرانسی هاریکاری ئاسیا،سەرۆکی شاندی دانوستانکاری حکومەتی ڕزگاری نیشتمانیی یەمەن و نێردەی تایبەتی سەنگافورە لەو سەرکردە و بەرپرسانە بوون کە بە مەبەستی بەشداری لە پرسەی شەهید ئایەتوڵڵا ڕەئیسی و هاوەڵانی سەردانی تارانیان کرد./.