بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیسماعیل هەنییە لە ڕێوڕەسمی بەڕێکردنی تەرمی پیرۆزی شەهید ئایەتوڵڵا ڕەئیسی سەرۆک کۆمار، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران و هاوەڵانیان لە تاران، وتی: لە غەززەوە هاتووین تا هاوخەمی خۆمان بە بۆنەی ئەم ڕووداوە بە گەل و ڕێبەری ئێران ڕابگەێنین.
ناوبراو وتی: لە دوایین چاوپێکەوتنم لە گەڵ شەهید ڕەئیسی، جەختی لە سەر بەردەوامی پشتیوانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ گەلی فەڵەستین کردەوە.
سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس وتی: شەهید ڕەئیسی جەختی لەوە دەکردەوە کە فەڵەستین پرسی یەکەمی جیهانی ئیسلامە و موسڵمانان دەبێت ئەرکی سەرشانی خۆیان لەم بوارەدا جێبەجێ بکەن و بەستێنی ئەوە ئامادە بکەن فەڵەستین ئازاد بکرێت و خەڵکەکەی ئازادانە بۆ خاکی خۆیان بگەڕێنەوە.
ئیسماعیل هەنییە وتی: شەهید ڕەئیسی هەروەها جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە خۆڕاگری بابەتێکی ستراتیژییە بۆ ئەوەی ئازادی فەڵەستین و گەڕانەوەی خەڵکەکەی مسۆگەر بکرێت.
ڕاشیگەیاند کە دڵنیایی لە بەردەوامی ئەم سیاسەت و پشتیوانییەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە لایەن خەڵک و ڕێبەرییەوە هەیە تا ئەو ڕۆژەی کە ئاڵای سەرکەوتن و یەکڕیزی ئیسلامی لە سەر قودسی پیرۆز هەڵدەکرێت./.