بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەبدولڕەزا فەرەجی ڕاد وتی: شەهید حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان سێ ساڵ وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کابینەی شەهید ئایەتوڵڵا ڕەئیسی بوو، زۆر چالاک بوو، هەوڵیدەدا چالاکییەکانی زیاترین دەسکەوتی بۆ وڵات هەبێت. لە ڕووی کەسێتییەوە خاوەن پەیوەندییەکی زۆر و هەڵگری ئاکارێکی بەرز بوو و بەم هۆیەوە لە وەزارەتی دەرەوە ڕێز و پێگەیەکی تایبەتی هەبوو. بەڕێز ئەمیر عەبدوڵڵاهیان هەڵسووکەوتی پێش و پاش وەزارەتی وەک یەک بوو.
ناوبراو وتی: شەهید ئەمیر عەبدوڵڵاهیان دیپلۆماسیەتی هەر لە سەرەتاوە دەستپێکرد و چووە کۆلێژی وەزارەتی دەرەوە و لە هەمان ساڵی یەکەمی خوێندنەوە لە گەڵ کاروباری دیپلۆماسی ئاشنا بوو.
ئەو مامۆستایەی زانکۆ لە درێژەدا وتی: شەهید ئەمیر عەبدوڵڵاهیان بە پێی ئەو پەیوەندییەی کە لە گەڵ وڵاتانی بەرەی خۆڕاگری وەک عێراق، سوریا، لوبنان، یەمەن و …. هەیە، ئیش و کاری تایبەت بەو وڵاتانەی دەستپێکرد و لە ڕاستیدا شارەزای تەواوی لە بواری دیپلۆماسیەتی فەرمی و مەیدانیدا هەبوو، کاتێک وەزارەتی دەرەوەی بە دەستەوە گرت پەیوەندییەک لە نێوان ئەم دوو بوارەدا هاتەدی و نموونەکەشی لە شەڕی غەززەدا بینرا.
عەبدولڕەزا فەرەجی ڕاد وتی: شەهید ئەمیر عەبدوڵڵاهیان هێندە درووشمی نەدەدا و کرداری زیاتر بوو و هەوڵی ئەوەیدەدا ناکۆکی لە وەزارەتی دەرەوەدا نەبێت.
ناوبراو وتی: لە سەردەمی وەزارەتی شەهید ئەمیر عەبدوڵڵاهیان بەشێکی زۆر پارە بلۆککراوەکانی ئێران ئازاد کران و بە جۆرێک بۆ ئێران ئیمتیاز بووە، بڕیار بوو دانوستانەکان درێژەی هەبێت بەڵام بە دەستپێکردنی شەڕی غەززە ڕاگیرا و بڕیار بوو هەفتەی داهاتوو لە گەڵ ئەورووپییەکان بچێتە دانوستانەوە کە ئەم ڕووداوە هاتە پێشەوە.
ئەو دیپلۆماتکارەی پێشووی ئێران وتی: لە سەردەمی وەزارەتی شەهید ئەمیر عەبدوڵڵاهیان پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و وڵاتانی دراوسێ چووە قۆناغێکی نوێوە و قەیرانی تایبەت بە ئازەربایجان و قەفقاز کۆنتڕۆڵ کرا، پەیوەندییەکان لە گەڵ هەرێمی کوردستان باش کرا و پەیوەندییەکان لە گەڵ سعوودیە و وڵاتانی عەرەبیش گۆڕانکاری بەرچاویان بە خۆوە بینی.
وتیشی کە سەبارەت بە ئەمریکا ئیش و کارەکان دەبێت بە بێدەنگی بچێگتە پێشەوە، بانگەوازکردن دەبێتە هۆی ئەوەی کە دوژمن چالاکتر بێت، هەر بۆیە بە بۆچوونی من بەڕێز ئەمیر عەبدوڵڵاهیان بە باشی لە سەرجەم بوارەکاندا چالاکیی دەکرد و دەسکەوتی زۆر باشی هەبوو./.