بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەبوفەدەک مەحمەداوی لە پەیامێکدا کە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاو بووەتەوە، ڕایگەیاند کە لەدەستدانی پیاوە ئیماندارەکان کە لە ڕێگای تێکۆشان و بەرگری لە نیشتمان ئەوانمان دەناسی و لە گەڵ ئەواندا بووین، خەسارێکی گەورەیە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە لەدەستدانی ئایەتوڵڵا ڕەئیسی کە لە دۆستانی عێراق و گەلەکەی بووە، زیاتر لەوەی کە لە زیانی ئێراندا بێت، زیان و خەسارێکی گەورەیە بۆ عێراق./.