بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، قاسم ئەعرەجی لە چاوپێکەوتنی کەناڵی المیادین وتی: سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوەی کۆچکردووی ئێران رۆڵی گەورەیان لە دابینکردنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکەدا هەبووە، ئێمە دڵنیاین کە ئێران دەتوانێت ئەم کارەساتە تێپەڕ بکات.
محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراقیش بە بۆنەی شەهیدبوونی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران و هاوەڵانی بە ڕووداوی کۆپتەر، یەک ڕۆژ ماتەمینی گشتی ڕاگەیاند./.