بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نێچیرڤان بارزانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە ” بە نیگەرانییەکی قوڵەوە چاودێری هەواڵەکانی ڕووداوی کۆپتەرەکەی سەرۆک ڕەئیسی دەکەم. لە خودای مەزن داواکارم خۆی و یاوەرانی باش و سەلامەت بن. دڵمان لایانە و نزای خێریان بۆ دەکەین، لەم کاتە سەختەدا بیرمان لە گەڵ سەرکردایەتی و گەلی ئێرانی دۆست و دراوسێدایە “./.