بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەسعود بارزانی لە پەیامێکی پرسەنامەدا ڕایگەیاندووە کە ” بە بیستنی هەواڵی گیان لە دەستدانی ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆمار و ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بە ڕووداوی دڵتەزێنی کەوتنەخوارەوەی کۆپتەر زۆر خەمین بووم “.
ڕاشیگەیاندووە کە ” پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی ڕابەری کۆماری ئیسلامی ئێران و حکومەت و بنەماڵە و کەسوکاری قوربانیانی ئەو ڕووداوە دەکەم. خودای گەورە سەبووری هەموو لایەک بدات “./.