بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە مانگی گوڵان (ئایار) ی ساڵی 1343 ی کۆچی هەتاوی (1964) لە شاری دامغان ی سەر بە پارێزگای سێمنان لە ئێران لە دایکبوو.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان بەکالۆریۆسی لە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان لە کۆلێژی وەزارەتی دەرەوە، ماستەر لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە کۆلێژی یاسا و زانستە سیاسییەکانی زانکۆی تاران و دکتۆرای پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی لەم زانکۆیە هەبووە.
شارەزا و جێگری باڵیۆزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەغدا، جێگری یەکەمین بەشی سیاسی کەنداوی فارس لە وەزارەتی دەرەوە، جێگری یاریدەدەری تایبەتی وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری عێراق، ئەندامی لیژنەی سیاسی-ئەمنی لە دانوستانە ئەتۆمییەکانی ئێران لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا (سێ وڵاتی ئەورووپی)، جێگری وەزارەتی دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری کەنداوی فارس، ئەندامی لێژنەی دانوستانەکانی ئێران-عێراق-ئەمریکا سەبارەت بە پرسی عێراق، سەرۆکی ستافی تایبەتی عێراق لە وەزارەتی دەرەوە، باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەحرەین، بەڕێوەبەری گشتی کەنداوی فارس و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە وەزارەتی دەرەوە، جێگری عەرەبی و ئەفریقی وەزارەتی دەرەوە، یاریدەدەری تایبەتی سەرۆکی پەرلەمان و بەڕێوەبەری گشتی کاروباری نێودەوڵەتی پەرلەمانی ئێران لە ڕیزی ئەو ئەرکانەدا بووە لە قۆناغە جیاجیاکان لە ئەستۆی گرتبوون.
حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان خێزاندار و خاوەن دوو منداڵ بوو. ناوبراو لە 30 ی خەرمانانی ساڵی 1400 ی کۆچی هەتاوی (21 ی ئەیلولی 2021) تا 30 ی گوڵانی 1403 (19 ی ئایاری 2024) وەک وەزیری دەرەوە خزمەتی بە کۆماری ئیسلامی ئێران کرد.
کتێبەکانی ستراتیژی دوو کۆنتڕۆڵیی ئەمریکا، دیمۆکراسی دژ بە یەک لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە عێراقی نوێ، شکستی پرۆژەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گەورەی ئەمریکا و بەرەبەیانی شام لە ڕیزی ئەو کتێبانەدا بوون کە لە لایەن حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵهیانەوە نووسراون./.