بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید حەسەن نەسروڵڵا لە پەیامەکەیدا بۆ ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕایگەیاندووە کە ” ئێمە لەم قۆناغە هەستیارەدا هاوبەشین لە خەم و لەدەستدانی ئەو کەسایەتییانە. ئێوە ئۆممەی ئیسلامیتان لە شەڕی دژواری ڕوبەڕوبونەوەی ڕەوتی ستەمکاری جیهانی سەرکردایەتی کردووە. هەموو دڵنەوایی ئێمە، هەموو ستەملێکراوان، خەباتگێڕانی خۆڕاگری، هیوای بوونی ئێوە و سەرکردایەتی ژیرانەتانە “.
ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان داوای تەمەندرێژیی بۆ ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران کردووە و ڕایگەیاندووە کە ” حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆچکردووی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەموو کۆڕ و کۆبوونەوە نێودەوڵەتییەکاندا ئاڵاهەڵگری بەرگری لە بەرەی خۆڕاگری بووە “./.