بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەسرور بارزانی لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاندووە کە ” پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵی خۆمان ئاراستەی ڕێبەرایەتی و حکومەت و خەڵکی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەین بۆ کۆچی دوایی سەرۆک کۆمار ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی و وەزیری دەرەوە بەڕێز حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان و هاوڕێکانیان “.
لە درێژەی پەیامەکەی مەسرور بارزانیدا هاتووە کە ” لە خودای مەزن داواکارین گیانی خوالێخۆشبووان بخاتە بەر بەزەیی خۆی و دڵنەواییش بە بنەماڵە و کەسوکار و خەڵکی ئێران بە گشتی ببەخشێت، لەم کاتە سەختەدا هاوخەمی و هاوپشتی خۆمان لە گەڵ خەڵکی کۆماری ئیسلامی ئێران دووپات دەکەینەوە “./.