بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق لە پەیوەندییەکی تەلەفوونیدا لە گەڵ محەممەد موخبر جێگری سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران، لە لایەن گەل و حکومەتی وڵاتەکەیەوە هیوای تەندرووستی بۆ ئایەتوڵڵا ڕەئیسی و هاوڕێکانی خواست.
سەرۆک کۆماری عێراق وتی: بۆ تەندرووستی سەرۆک کۆماری ئێران دەست بە دۆعاین و هیوادارین لە زووترین کاتدا بە تەندرووستییەوە لەم ڕووداوە بگەڕێنەوە.
لەتیف ڕەشید ئامادەیی حکومەتی عێراقی بۆ هەر چەشنە هاوکارییەک دەربڕی./.