بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دەقی پەیامەکەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بەم شێوازەیە:
بە ناوی خودای گەورە
انا للە و انا الیە راجعون
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی تاڵی شەهیدبوونی زانای تێکۆشەر، سەرۆک کۆماری خەڵک و بە توانا، خزمەتکاری ئیمام ڕەزا (ع) بەڕێز حاجی سەید ئیبراهیم ڕەئیسی و هاوەڵانی ئازیزیم پێگەیشت.
ئەم ڕووداوە دڵتەزێنە لە کاتی هەوڵێکی خزمەتگوزاریدا ڕوویدا، تەواوی ماوەی بەرپرسیارێتی ئەم کەسە بەڕێز و خۆشەویستە چ لە ماوەی کورتی سەرۆکایەتی کۆمار و چ پێشتر، لە هەوڵ و تێکۆشانی بێ وەستان لە خزمەتکردنی گەل و نیشتمان و ئیسلامدا بەڕێکرا.
ڕەئیسی ئازیز ماندوێتی نەدەناسی، لەم ڕووداوە تاڵەدا گەلی ئێران خزمەتکارێکی دڵسۆز و بە نرخی لە دەستدا، لای ئەو چاکە و ڕەزامەندی خەڵک کە ئاماژەیە بۆ ڕەزامەندی خودا، لە هەموو شتێک گرنگتر بوو، هەر بۆیە بێ منەتی و گاڵتەجاڕی هەندێک لە ناحەزان، ڕێگریی لە هەوڵە شەوانەڕۆژییەکانی بۆ پێشکەوتن و چاکسازی نەدەکرد.
لەم ڕووداوە قورسەدا کەسایەتییە دیارەکانی وەک بەڕێزان ئالی هاشم وتارخوێنی هەینی خۆشەویستی تەورێز، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی تێکۆشەر و چالاک، مالک ڕەحمەتی پارێزگاری شۆڕشگێڕ و خوداپەرستی ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات و گرووپی فڕینی کۆپتەرەکەش شەهید بوون.
بەم بۆنەوە 5 ڕۆژ ماتەمینی گشتی ڕادەگەێنم و سەرەخۆشی لە خەڵکی ئازیزی ئێران دەکەم. بە پێی مادەی 131 ی دەستوور، بەڕێز محەممەد موخبر سەرۆکایەتی دەسەڵاتی جێبەجێکار لە ئەستۆ دەگرێت و دەبێت بە هاوکاری دەسەڵاتی یاسادانان و دادوەوری ڕێوشوێنی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری نوێ لە ماوەی 50 ڕۆژدا بگیرێتەبەر.
جارێکی دیکە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و گەلی ئێران دەکەم.
سەید عەلی خامنەیی
31 ی گوڵانی 1403 ی کۆچی هەتاوی