بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە پەیامەکەی بافڵ تاڵەبانیدا هاتووە کە ” بە دڵتەنگی و خەمێکی قووڵەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی جەنابی عەلی خامنەیی ڕابەری کۆماری ئیسلامی ئێران، گەل و سەرکردایەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانی دۆست دەکەم بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران و خوالێخۆشبوو حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوە و یاوەرانی “.
بافڵ تاڵەبانی ڕایگەیاندووە کە ” لەم ساتە سەختەدا دڵمان لای گەل و سەرکردایەتی باڵای ئێرانە و هاوبەشی خەمیانین کە دڵنیام بە سەر ئەم کارەساتەدا زاڵ دەبن “./.