بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە پەیامەکەی ئەدهەم بارزانیدا هاتووە کە ” ئازاربەخش و خەمێکی گەورە بوو کاتێک هەواڵی شەهیدبوون و گیان لە دەستدانی بەڕێزان ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆمار و حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران و ژمارەیەک لە هاوەڵانیمان پێگەیشت لە ڕووداوی تێکشکانی کۆپتەرەکەیان “.
ئەدهەم بارزانی ڕایگەیاندووە کە ” لە ناخی دڵەوە دۆعا دەکەین و داوا لە خودای گەورە و مێهرەبان دەکەین خوالێخۆشبووان بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە گەلی خۆڕاگری ئێران و خێزان و ئازیزانیان ببەخشێت و ئەم کۆسپە گەورەیە دوا ناخۆشی هەموو لایەکیان بێت “./.