بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەحمەد وەحیدی وەزیری ناوخۆی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕووداوەکەی پشتڕاست کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە کە ئەو کۆپتەرە لە ناوچەی وەرزەقانی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژهەڵات تووشی ڕووداو بووە.
بە دەیان تیمی فریاگوزاری خێرا بۆ دۆزینەوەی کۆپتەرەکەی سەرۆک کۆماری ئێران لە ناوچەکە بڵاوەیان پێکراوە بەڵام ڕەوشی خەراپی کەشوهەوا ئیش و کاری دۆزینەوەی دژوار کردووە.
لە کۆپتەرەکەی سەرۆک کۆماری ئێراندا هەر یەک لە وەزیری دەرەوە، پارێزگار و نوێنەری ڕێبەری ئێران لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات بوونیان هەبووە.
هێشتا هیچ هەواڵێک لە سەر دۆزینەوەی کۆپتەرەکە بڵاو نەبووەتەوە./.