بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جەمیلە مەتەر لە میانەی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ڕاوێژکاری و ڕێکخستنی بازاڕی هاوبەشی وڵاتانی عەرەبی لە شاری دەمام ی سعوودیە وتی: ئامانج لەو کۆبوونەوە ئامادەکارییەکانە بۆ کردنەوەی بازاڕێکی هاوبەشی کارەبا لە نێوان وڵاتانی عەرەبی.
ناوبراو وتی: ڕێکەوتنی کردنەوەی بازاڕی هاوبەشی کارەبای وڵاتانی عەرەبی لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵ دەخرێتە بواری جێبەجێکردن و کاری پێدەکرێت.
جەمیلە مەتەر بە ئاماژە بەوەی کە جێبەجێکردنی ئەم پرۆژە پێویستی بە کات و ژێرخان و هاوکاری دەزگا پەیوەندیدارەکانە، وتی: پێکەوەبەستنی تۆڕی کارەبای نێوان وڵاتانی ئەورووپی زیاتر لە 40 ساڵ درێژەی هەبوو بەڵام نەخشەڕێگای وڵاتانی عەرەبی بەو جۆرەیە کە تا ساڵی 2038 کۆتایی بە پرۆژەکە بهێندرێت.
وتیشی کە وڵاتانی عەرەبی کەڵک لە ئەزموونی وڵاتانی ئەندام لە ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس بۆ پێکەوەبەستنەوەی تۆڕەکانی کارەبا وەردەگرن./.