بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، موحسین مەنسوری سەبارەت بە ڕووداوی کۆپتەرەکەی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: لە کاتژمێر 8 ی ئەمرۆ (یەک شەممە 19 ی ئایاری 2024) ئایەتوڵڵا ڕەئیسی بۆ کردنەوەی بەنداوی قزقەڵاسی لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات ئامادە بوو و بەرنامەکانی سەردانەکەش تا کاتژمێر یەک ی پاش نیوەڕۆ بەردەوام بوو.
ناوبراو وتی: کاتژمێر یەک ی پاش نیوەڕۆ بۆ کردنەوەی پرۆژەیەکی نەوتی بەرەو تەورێز بەڕێکەوت، سێ کۆپتەر بووە و لە کۆپتەرەکەی سەرۆک کۆماردا هەر یەک لە وەزیری دەرەوە، پارێزگار و نوێنەری ڕێبەری لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات ئامادە بوون.
مەنسوری وتی: ئەو سێ کۆپتەرە لە گەڵ یەکدا دەستیان بە فڕین کرد بەڵام پاش ماوەیەک پەیوەندی کۆپتەرەکەی سەرۆک کۆمار لە گەڵ دوو کۆپتەری دیکە پچڕا.
جێگری سەرۆک کۆماری ئێران وتی: لە گەڵ یەکێک لە سەرنشینەکان و کەسێک لە کادیری فڕینی کۆپتەرەکە پەیوەندی کراوە کە پیشان دەدات ڕووداوەکە هێندە قورس نەبووە، چوونکە ئەو دوو کەسە چەندین جار پەیوەندییان بە ئێمەوە کردووە./.