بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بۆ شێداربوونی پێست لە کەشی گەرمدا دەتوانیت سوود لەم چەند خواردنەوە وەربگریت کە بریتین لە:
شەربەتی تەماتە:
دەوڵەمەندە بە ڕێژەیەکی زۆر لە بێتاکارۆتین کە پێست لە تیشکە زیانبەخشەکان دەپارێزێت، هەروەها ڕێگریدەکات لە زوو پیربوونی پێست.
شەربەتی خەیار:
دەوڵەمەندە بە بێتا کارۆتین و ڤیتامین K کە ڕۆڵێکی کاریگەری هەیە لە شێدارکردنەوەی پێست.
شەربەتی ترێ:
هەوکردن کەمدەکاتەوە و دژە ئۆکسانە، پیربوونی پێست دوا دەخات و ناهێڵێت پێست تووشی وشکبوونەوە بێت.
شەربەتی سپێناغ:
ڕێژەیەکی زۆر لە ڕیشاڵ، ڤیتامین، کانزا و دژە ئۆکسانی تێدایە و ڕێگری دەکات لە هەوکردنی ئەندامانی جەستە و پێست.
شەربەتی سێو:
سیستەمی بەرگری جەستە بەهێز دەکات، هەروەها ڕێگری دەکات لەوەی تیشکی خۆر زیان بە پێست بگەێنێت./.