بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عامر خەلیل شرۆڤەکاری عەرەب و شارەزا لە کاروباری فەڵەستین لە چاوپێکەوتنی کەناڵی العالم دا وتی: هەڵوێستەکانی ئەمریکا سەبارەت بە ڕژێمی زایۆنیستی لە ڕاستیدا بۆ باشترکردنی پێگەی جۆبایدنە لە هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتە.
ناوبراو بە ئاماژە بە پەیامەکەی ئەبوعوبەیدە وتەبێژی سەربازیی حەماس، ڕایگەیاند کە خۆڕاگری متمانەی بە خۆی هەیە و ژووری فەرماندەیی و کۆنتڕۆڵی خۆڕاگری بە باشترین شێواز ئەرکەکانی جێبەجێ دەکات و نەک تەنیا گۆڕەپانی سەربازی، بەڵکوو گۆڕەپانی سیاسی خۆڕاگریش چالاکە و بەردەوام پەیامە سیاسییەکانی بە دوژمن دەگەێنێت.
عامر خەلیل وتی: ئەگەر دوژمنی زایۆنیستی گرەو لە سەر خۆبەدەستەوەدانی گەلی فەڵەستین و خۆڕاگریی ئەوان دەکات، هەڵەیە و بێهیوا دەبێت.
ئەو شرۆڤەکارە عەرەبە سەبارەت بە لێدوان و هەڕەشەی بەرپرسانی ئەمریکا لە دژی ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی بە تایبەت لێدوانەکانی جۆبایدن و هەڕەشەی ڕاگرتنی ناردنی چەک بۆ تەل ئەبیب، وتی: بە بۆچوونی من ئەم هەڵوێستە ساختەی ئەمریکا کاریگەرییەکی لە سەر هەڵسووکەوتی ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی نابێت.
ناوبراو وتی: ئەوەی لە ئەمریکییەکانەوە بەرامبەر بە ڕژێمی زایۆنیستی دەبینرێت تەنیا بۆ باشترکردنی پێگەی جۆبایدنە لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا و بایدن نایەوێت ڕوبەڕوی مەترسی ڕوبەڕوبونەوەی ئیسرائیل ببێتەوە کە هاوپەیمانێکی سەرەکی واشنتنە./.