بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سوودەکانی ڕەشکە هەم لە چێشت لێنان و هەم لە حاڵەتی چارەسەریدا بەکاردەهێنرێت. ڕەشکە لە چەندین خواردنی جیاوازدا بەکاردەهێنرێت، لە خواردنی هیندییەوە تا ئیتاڵی و هەموو بەشەکانی ئەم ڕووەکە بەکاردەهێنرێت، لەوانە گەڵا و تۆو و بنەچەکەی.
لە هەموو جیهاندا خواردنەوەی چای ڕەشکە وەک ڕێگەیەکی دامەزراو لە پزیشکی نەریتیدا بەکاردەهێنرێت.
هەرچەندە زانایانی ڕۆژئاوا و پزیشکی نوێ تا ئێستا هەموو ئەم سوودانەیان پشتڕاست نەکردووەتەوە، بەڵام بە زۆری ڕەشکە بۆ ئەمانەی خوارەوە بەکاردەهێنرێت:
نەهێشتنی بای گەدە، بەهێزکردنی میتابۆلیزم، باشترکردنی بینین، ڕێگریکردن لە گلوکۆما (لە تێکچوونی چاو)، ڕێکخستنی ئارەزووی خواردن، دەردانی بەڵغەم لە کۆئەندامی هەناسەدان، هاندانی بەرهەمهێنانی شیر لە خانمانی شیردەر، کەمکردنەوەی فشاری دەروونی، پاککردنەوەی ژەهراویکردنی لەش.
بە وتەی ڕووەکناسەکان، تۆوی ڕەشکە یارمەتی هەرسکردن دەدات بە شێوەیەکی کاریگەر، هەروەها ئەم ڕووەکە دەتوانێت یارمەتی ئارامکردنەوەی ماسولکەکانی کۆئەندامی هەرس بدات و کەمکردنەوەی غازات و ئاوسانی گەدە یان گرژبوون./.