بەڵام ئەوەی گرنگە، ئامادەبوونی بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا وەک بەشێک لە بەرەی خۆڕاگری لەو کۆبوونەوەدا بووە کە هەڵگری چەند پەیامێکی تایبەتە، وەک:
سوریا لەو کۆبوونەوە وەک دەرفەتێک بۆ زیندووکردنەوەی پەیوەندییەکانی لە گەڵ وڵاتانی عەرەبی کەڵکی وەرگرت.
ئەم ئامادەبوونە بە پێی هەلومەرجی جیهانی عەرەب، لە غەززە، لە سوریا و لە ناوچەکانی دیکە زۆر گرنگ بوو، لە بەر ئەوەی کە بەشار ئەسەد سەرۆکی یەکێک لە وڵاتانی گرنگی بەرەی خۆڕاگرییە کە سەرکەوتنی لە بەرامبەر تیرۆریزم بە دەست هێناوە.
بەشار ئەسەد لە پەراوێزی ئەم کۆبوونەوەدا لە گەڵ سەرکردەی وڵاتانی عەرەبی وەک شای بەحرەین، جێنشینی سعوودیە و سەرۆک کۆماری عێراق کۆبووە و کۆبوونەوەکانیش گرنگی خۆیان هەبووە.
سەرۆک کۆماری سوریا لە وتەکانیدا جەختی لە سەر هەڵوێستی وڵاتەکەی لە بەرامبەر خۆڕاگری کردەوە و ئەوەی بە جیهان گەیاندەوە کە سوریا وەک پشتیوانێکی فەڵەستین دەمێنێتەوە.
بەشار ئەسەد بەم ئامادەبوونە بە جیهانی گەیاند کە سوریا و گەلەکەی لە پاش شەڕی دژ بە تیرۆر، ئامادەن شەڕی دژ بە ڕژێمی زایۆنیستیش بکەن و ئەوەی کە دیمەشق واز لە بنەماکانی ناهێنێت و سوریا ئامادە نییە واز لە بنەمای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزمی ڕژێمی زایۆنیستی بێنێت./.