بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە ڕاگەێندراوێکی نووسینگەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاوئاهەنگی کاروباری مرۆڤدۆستانە هاتووە کە کۆگاکانی خۆراک لە کەرتی غەززە تەواو بوون و هیچ شتێک بۆ دابەشکردن لە نێوان دانیشتووانی ئەم ناوچەیەدا نەماوە، دۆخی ئاوی خواردنەوە مەترسیدارە و بە قەدەغەکردنی هێنانی هاوکارییەکان، خەڵک بە ناچار پەنا بۆ زبڵ و پاشماوەکان بۆ چارەسەرکردنی پێداویستییەکانیان دەبەن.
ڕژێمی زایۆنیستی لە 7 ی ئایارەوە بەشی فەڵەستینی دەروازەی ڕەفەحی داگیر کردووە و ڕێگری لە گەیاندنی هاوکارییەکان بۆ کەرتی غەززە دەکات. زیاتر لە دوو هەفتەشە کە دەروازەی کەرەم ئەبوسالم لە باشوری ڕۆژهەڵاتی ڕەفەح داخراوە و هۆشدارییەکان لە سەر کارەساتێکی گەورەی مرۆیی لە غەززە زیاتر بووە.
هێرش و تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە غەززە زیاتر لە 35 هەزار شەهید و 79 هەزار برینداری لێکەوتووەتەوە./.