بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە خوارەوە سوودەکانی خواردنی توو لە وەرزی هاویندا دەخەینە ڕوو:
بەرگری جەستە بەرز بکەرەوە، رێژەی بەرزی ڤیتامین سی لە توودا سیستەمی بەرگری بەهێز دەکات، یارمەتی جەستە دەدات بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەوکردن و ئەو نەخۆشییانەی کە بەزۆری پەیوەندییان بە وەرزی هاوینەوە هەیە.
پشتگیری تەندروستی هەرس دەکات، توو سەرچاوەیەکی باشی ریشاڵی خۆراکییە، کە دەبێتە هۆی هەرسکردنی تەندروست و یارمەتیدەرە بۆ رێگریکردن لە قەبزی و ئاوسانی سک و کێشەکانی تری هەرس.
بەڕێوبردنی کێش، بەهۆی کەمی کالۆری و رێژەیەکی زۆری ریشاڵ، توو بژاردەیەکی باش و دڵخۆشکەرە بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت کێشیان دابەزێنن.
باشترکردنی تەندروستی دڵ، ئەو دژە ئۆکسێنەر و ریشاڵانەی لە توودا هەن پاڵپشتی تەندروستی دڵ دەکەن بە دابەزاندنی ئاستی کۆلیسترۆڵ، بەمەش مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکاتەوە و کارکردنی گشتی دڵ و خوێنبەرەکان باشتر دەکات.
بەرەوپێشبردنی تەندروستی پێست، ڤیتامین سی و ریسڤێراترۆل لە توودا یارمەتی بەرزکردنەوەی بەرهەمهێنانی کۆلاجین و باشترکردنی لاستیکی پێست و کەمکردنەوەی نیشانەکانی پیربوون، وەک چرچ و لۆچی و هێڵە وردەکان دەدەن./.