بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دوناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا لە میانەی بەشداری لە کۆڕێکی لایەنگرانی لە ویلایەتی مینەسۆتا، وتی: بەو گەمژانەی کە وڵات بەڕێوە دەبەن، کەسێکی زۆر نامێنێتەوە، لە بەر ئەوەی کە هێزی چەک و کەرەستە سەربازییەکانی ئێستا مەترسیدارە.
ناوبراو وتی: ئەگەری ئەوە لە ئارادایە کە لە پێنج مانگی پێش هەڵبژاردنەکان شەڕی سێهەمی جیهانی ببینین، لە بەر ئەوەی کە کەسانی بێ توانامان هەیە، خۆتان دەبینن کە وڵاتی ئێمە لاواز بووە، ئێمە وڵاتێکمان هەیە کە دەتوانێت زۆر بە خێرایی لە شەڕی سێهەمی جیهانی نزیک ببێتەوە، لە بەر ئەوەی کە کەسانی گەمژە حوکمی ئەم وڵاتە دەکەن.
ترەمپ جارێکی دیکە بانگەشەی ئەوەیکرد کە شەڕی ڕووسیا و ئۆکراینا و ئەوەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبینرێت، ئەگەر سەرۆک کۆمار دەبوو، ڕوویان نەدەدا./.