بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕۆژنامەی مەعاریۆ لە سەر زاری بەرپرسێکی زایۆنیست کە ناوەکەی ئاشکرا نەکردووە، ڕایگەیاندووە کە لەناوچوونی حەماس خەون و خەیاڵە.
ئەو بەرپرسە ڕایگەیاندووە کە ئەمریکاش بەم ڕاستییە گەیشتووە کە تەل ئەبیب توانای لەناوبردنی حەماسی نییە.
ڕاشیگەیاندووە کە حەماس بە شێوازی دیکە لە غەززە بوونی دەبێت و ئامانجی ئەمریکا لاوازکردنی حەماسە لە ڕووی سەربازییەوە تا ئۆپەراسیۆنی هاوشێوەی زریانی ئەقسا دووبارە نەبێتەوە./.