بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕام بن باراک لە وتووێژی لە گەڵ ڕادیۆ ڕژێمی زایۆنیستی وتی کە تەل ئەبیب لە شەڕی غەززەدا شکست دێنێت.
ناوبراو وتی: ئێمە بە ناچار بۆ بەردەوامی شەڕ سەربازەکان لە دەست دەدەین، لە ڕووی نێودەوڵەتییەوە پەراوێز کەوتووین و پێگەمان لە دەست داوە، پەیوەندییەکان لە گەڵ ئەمریکا بەرەو لاوازبوون دەبەین و ئابورییەکەمان لە ناو دەچێت.
هاوکات رۆژنامەی مەعاریۆ لە سەر زاری یەکێک لە بەرپرسانی باڵای پێشووی سیاسی ڕایگەیاندووە کە کابینەی ڕژێمی زایۆنیستی نە دەزانێت کە شەڕەکە بەرەو کوێ دەڕوات و نە پلانێکی هەیە.
پێشتر ۆڵ ستریت ژوورناڵ ڕایگەیاندبوو کە بزوتنەوەی حەماس بەراورد بە ماوەی ڕابردوو بە هێز و کاریگەری زیاترەوە شەڕ دەکات و ئۆپەراسیۆنەکانی جەبالیا ئەوەی ڕوون کردووەتەوە کە هەرچی شەڕی غەززە درێژەی هەبێت حەماس تووشی شکست نابێت./.