بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەبو حوسێن حەمیداوی ئەمینداری گشتی کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراق لە میانەی پەیوەندییەکی تەلەفوونی لە گەڵ ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس، وتی: غەززە بووەتە نموونەیەک کە بیانوویەکی بۆ نەبوونی ئیمکانیاتی پێویست نەهێشتووەتەوە و بووەتە میکانیزمێک بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڕەوتی ستەمکاری جیهانی لە لایەن موسڵمانان و چەوساوەکانەوە.
ناوبراو وتی کە ئۆپەراسیۆنی زریانی ئەقسا لە ماوەیەکی کەمدا عێراقی بۆ گۆڕەپانی بەرەنگاربوونەوەی عەرەبی – ئیسلامی لە بەرامبەر ڕژێمی زایۆنیستی گەڕاندەوە./.