بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، خەلیل حەیە بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندی ئیسلامی و عەرەبییەکانی بزوتنەوەی حەماس ڕایگەیاندووە کە زۆربەی دیلە زایۆنیستەکان کوژراون.
ناوبراو وتی کە پاش نزیکەی 8 مانگ لە هێرش و بۆردومانەکان، سەرەڕای ئەم هەموو تاوان و هاوکارییەی ئەمریکا، ڕژێمی زایۆنیستی شکستی هێناوە.
ئەو بەرپرسەی حەماس ڕایگەیاندووە کە خۆڕاگریی فەڵەستین دەتوانێت بۆ ماوەیەکی زۆر درێژە بە خەبات و بەرگری بدات.
خەلیل حەیە وتی کە ئێمە هەوڵی ڕێکەوتنێک دەدەین کە دیلەکانمان لە بەرامبەر دیلەکانی زایۆنیستەکان ئازاد بکات بەڵام لە سەدا 70 ی دیلە زایۆنیستەکان بە هۆی بۆردومانەکانەوە کوژراون./.