بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەبوعوبەیدە ڕایگەیاند: 22 هەفتە بە سەر 7 ی تشرینی یەکەمی ساڵی 2023 و ئۆپەراسیۆنی زریانی ئەقسا تێپەڕ بووە و خەڵکی غەززە و خۆڕاگریی ئەوان شەڕێکی نایەکسان و بەرگرییەکی کەم وێنەیان لە بەرامبەر دڕندەیی دوژمن کردووە.
ناوبراو وتی: سوپای دوژمنی زایۆنیستی شانازی بەو تاوانانە دەکات کە لە غەززە کردوویەتی. ترس و تۆقاندن و ڕووخاندن ئەو ستراتیژەیە کە زایۆنیستەکان بەردەوام لە غەززە بەکاری دێنن.
ئەبوعوبەیدە وتی: دوژمن شانازی بە ڕووخانی غەززەوە نەکات و خۆڕاگری بە هێزێکی زیاترەوە لە بەرامبەریدا درێژە بە خەباتی خۆی دەدات.
ڕاشیگەیاند کە تیکۆشەرانی حەماس زیانێکی گەورەی سەربازییان لەم ماوەیەدا بە سەر دوژمنی زایۆنیستیدا سەپاندووە./.